١٢ حوزەیران ٢٠٢١ - ١١:١١
برینداربوونی 110 فەلەستینی لە تێکھەڵچوون لە گەڵ لەشکەریانی رژێمی زایۆنی

مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند تێکھەڵچوونی رۆژی ھەینی فەلەستینیەکان و لەشکەریانی رژێمی زایونی تا ئێستا 110 برینداری لێکەوتووەتەوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی شەھابی فەلەستین ، ئەم کەسانە لە لێدانێک لە گەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لە گوندی بیتا لە باشووری نابلۆس بریندار بوون . 

ئەم بریندارانە چەند کاتژمێرێک دوای شەھیدبوونی تازەلاوی 15 ساڵەی فەلەستینی بە ناوی محەمەد سەعید حەمایل روویدا کە لە ناوچەی جەبەل سەبیح لە لێواری رۆژاوا شەھید بووە . 

ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە چەند حەوتەی رابردوودا شایەتی تێکھەڵچوونی نێوان لاوانی فەلەستینی و ھێزە زایۆنیەکان وشارۆکە نیشینان بووە 

لە شارە عەرەب نشینەکانی فەلەستینی داگیراکراویش ئاڵۆزی و تێکھەڵچوونی زۆر روویداوە . 

342/